? دەربارەى ئێمە

دەربارەى ئێمە



    بەرێوەبەرايەتى گشتى ئاووئاوەڕۆ يەكێكە لە بەڕێوەبەرايەتى يە گشتى يەكانى سەر بە وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار, كە لە چوارچێوەى حكومەتى هەرێمى كوردستاندا كاردەكات و يەكێكە لە گرنگترين دەزگاكانى. بەرپرسيارە لە دەستەبەركردنى ئاوى پاك و خزمەتگوزاريەكانى ئاوەڕۆ بۆ دانيشتوانى هەرێمى كوردستان لە گشت شار و شارۆچكە و قەزا و ناحيە و گوندەكان دا. هەروەها سەرپەرشتيكردنى پڕۆژە ستراتيجيەكان و ئامادەكردنى داهاتى ساڵانە و پلانى كورت و درێژخايەنى ئاووئاوەڕۆ دەگرێتە ئەستۆ بۆ دڵنيابوون لە گەياندنى ئاوى پاك بۆ هاوڵاتيان لەڕێگەى سيستەمى ئاوى گونجاوەوە.
ئەم دەزگايە بە بڕيارى پەرلەمانى كوردستان لە ماوەى كابينەى يەكەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ساڵى ١٩٩٢ دا دامەزراوە و لەلايەنى كارگێرى و دارايى يەوە وەك دەزگايەكى سەربەخۆ كاردەكات.

بەڕێوەبەرايەتى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ سەرپەرشتى ئەم بەڕێوەبەرايەتيانەى خوارەوە دەكات:

  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى هەولێر
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى سلێمانى
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى دهۆك
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى كەلار
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى دەوروبەرى هەولێر
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى دەوروبەرى سلێمانى
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى دەوروبەرى دهۆك
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى دەوروبەرى گەرميان
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوەڕۆى هەولێر
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوەڕۆى دهۆك
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى كۆيە
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى راپەڕين
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى هەڵەبجە
  • بەڕێوەبەرايەتى ئاوى زاخۆ
  • بەڕێوەبەرايەتى وەرشەى ناوەندى

 

 

Top