? پرۆژەى ئاوى ئاكرێ

پرۆژەى ئاوى ئاكرێ



ئەم پرۆژەيە دەكەوێتە قەزاى ئاكرێ و تواناكەى (٣,٠٠٠م٣/كاتژمێر) و ئاو دابين دەكات بۆ قەزاى ئاكرێ و گوندەكانى دەوروبەرى ئەم پرۆژەيە لە چوار بەشى سەرەكى پێك هاتووە (وێستگەى پاڵاوتن ,(٣٢) كيلۆمەتر بۆرى دەكتايل بە تيرەى جياواز بۆ گواستنەوەى ئاوى پرۆژەكە, پاشكۆكانى پرۆژەكە وەك (تانكى كۆكردنەوەى ئاو ,وێستگەى پاڵنەر و.....هتد) هێلى گواستنەوەى ووزەى كارەبا (33 KV) بە درێژەى (٤٥) كيلۆ مەتر .

ئەم پرۆژەيە دەتوانيت ئاو دابين بكات بۆ ئەم ناوانەى كە ناويان لە خوارەوە هاتووە تا ساڵى (٢٠٣٥)

ناوەندى قەزاى ئاكرێ ,گوندەكانى (بێخمە ,شەرفنە,ستێريا,گالووكى سەروو,كالووكى خواروو,زيوە,نيرە,سۆريا,خارە,سۆسناوە,كەلەت,بجيل,جۆنا,بەشكەل رەوەند,بەسكەل ئاغا,كلاڤێ)

Top