? پرۆژەى ئاوى ژمارە (٤) ى شارى هەولێر

پرۆژەى ئاوى ژمارە (٤) ى شارى هەولێر



پرۆژەى ئاوى ژمارە (٤)ى شارى هەولێر يەكەكە لە پرۆژە ستراتيجيەكانى ئەم شارە كە لە نزيك گوندى ئيفراز لە تەنيشت پرۆژەكانى ئيفراز (١)و(٢)و(٣) بڕيارە دروست بكرێت بە گوژمەى (٢٥٠) مليۆن دۆلار كە تواناكەى دەگاتە (٢٠,٠٠٠م٣/كاتژمێر)وە ئێستا پرۆژەكە لە قۆناغى خۆ ئامادەكردنە بۆ داڕشتنى (T.O.R)ەكەى.

پرۆژەكە پێكهاتووە لەم بەشانەى خوارەو

 يەكەم :وێستكەى پاڵاوتن ,ئەو بەشە لە نزيك گوندى ئيفراز لەسەر زێ ى گەورە دروست دەكرێت لەم بەشانەى خوارەوە پێك دێت 

  • ئاووەرگر (وێستگەى پاڵنەرى پەستان نزم)
  • حەوزى نيشتەنى سەرەتايى(Pre-Sedimentation Tank)
  • حەوزى نيشتەنى
  • فلتەرى قوم (Rapid Sand Filter)
  • تانكى كۆكردنەوەى ئاوى پاڵێراو
  • وێستگەى پاڵنەرى پەستان بەرز
  • چەندين بينا و پاشكۆى تر دەگرێتە خۆ وەك (بيناى ستافى بەرێوەبردن,تاقيگە,كۆگا,خانوى ستافى بەرێوەبردن... هتد)

 دووەم : هێلەكانى گواستنەوەى ئاو كە بە دوو هێل ئاو دەگوازنەوە ناو شار كە تيرەى هەر يەكيان (١,٥) مەترە بە درێژى (٣٢) كيلۆمتر وە ئەم دوو هێلە لە رێگادا چەند وێستگەيەكى تر پاڵنەرى ئاويان لەسەر دادەمەزرێت.

 سێيەم : تانكى دابەشكردنى ئاو ,كە لەچەند تانكێك پێك دێت و قەبارەى تانكە گەورەكەيان دەگاتە (١٠٠,٠٠٠) متر سێ جا

 چوارەم :ئەم پرۆژەيە دوو تۆرى دابەشكردنى سەرەكى لەگەڵە بە درێژى (١٠٠) كيلۆمتر وە بەشێوەى بازنەى (Ring)دەسورێتەوە بە دەورى شەقامى (١٢٠) مەترى و تەواوكەرى بازنەى شەقامى (١٠٠) مەترى.

 بەتەواوبوونى ئەم پرۆژەيە كێسەى كەمى ئاو لەناو شارى هەولێر كۆتاىى پێ دێت وە تا ساڵى (٢٠٤٠) ئەم پرۆژەيە دەتوانێت خزمەت بكات واتە كاتێك كە ژمارەى پێشبينى كراوى دانيشتوانى شارەكە دەگاتە (٤,٠٠٠,٠٠٠) كەس بە بەكارهێنانى پێوەرى ئاو.

Top