? ئـــاگـــادارى

ئـــاگـــادارى



ئـــاگـــادارى

   وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار / بەڕێوەبەرايەتى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ هەڵدەستێت بە ڕاگەياندنى ئەم ئاگادارييە بۆ (دابينكردنى پێوەرى ميكانيكى ئاو) بەمەبەستى پيادەكردنى شێوازى ئازاد لە جۆر و ئاكار و نرخى پێوەرەكان وە هاوبەشى پێكردنى كەرتى تايبەت لە دابينكردن و هاوردەكردنى پێوەرى ئاو، بۆيە هەر دابينكارێك ئارەزووى بەشدار بوونى هەيە بۆ دابينكردنى پێوەرى ميكانيكى ئاو دەتوانێت سەردانى بەڕێوەبەرايەتى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ وە بەڕێوەبەرايەتييەكانى لە هەرێمى كوردستان بكات بە مەبەستى وەرگرتنى وێنەيەك لە بەڵگەنامەكانى ئاكارى تەكنيكى پێوەرى ميكانيكى ئاو كە بێ بەرامبەرە.

   ئەگەر دابينكار پابەند نەبوو بە ئاكارى تەكنيكى پێوەرى ميكانيكى ئاو ئەوا پێوەرەكانى بەكارناهێنرێت وە دابينكار بەرپرسيار دەبێت لە ڕووى ياسايى و دارايى بەرامبەر پێوەرەكانى، هەروەها بەڕێوەبەرايەتى گشتى ئاوو ئاوەڕۆ وە بەڕێوەبەرايەتييەكانى هيچ بەرپرسياريەتيەكى ياسايى و دارايى نييە بەرامبەر بە دابينكار لە كاتى نەبەستنى پێوەرى ئاو لەلايەن هاوبەشانى ئاو وەيان پەسندنەكردنى پێوەرى ئاو لەلايەن لايەنى پەيوەنديدار بەهۆى پابەند نەبوون بە ئاكارى تەكنيكى پێوەرى ميكانيكى ئاو.

 

 

          

 

Top