كردنەوەى پرۆژەی ئاوی ئامێدی



 لەژێر چاودێری رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و چەند وەزیرێکی تری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی لە پارێزگای دھۆک، پرۆژەی ئاوی ئامێدی کرایەوە.

ئەم پرۆژەیە گرنگ و ستراتیژیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و تا ساڵی ( ٢٠٣٥) ئاوی خواردنەوە بۆ ( ١٧٥.٠٠٠) ھەزار ھاوڵاتی دابین دەکات لە ناوچەکانی ئامێدی و شیلادزێ و سەرسەنگ و دێرەلووک و ١٢ گوند و کۆمەڵگای ئەم دەڤەرە دابین دەکات.

ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی وەزارتی شارەوانی و گەشت و گوزار بو بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دھۆکی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەرۆی وەزارتی شارەوانی بە کۆژمەی ( ٩٦.٤٥٨.٠٠٠) ملیۆن دۆلار، لە لایەن کۆمپانیا ھاوبەشەکانی ( ستێر گرووپ، ھۆمان، ئەریسۆن) بەنوێترین ستاندەردی جیھانی و باشترین کوالیتی جێبەجێکراوە.

ھاوکات بەدرێژی ٤٥ کم ھێڵی گواستنەوە وزەی کارەبا بۆ پرۆژەکە دانراوە.

جێگەی باسە ئەم پرۆژەیە ماوەی دوو ساڵی خایاند.

Top