? پرۆژەی ئاوی ئاکرێ

پرۆژەی ئاوی ئاکرێ



وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەی ئاوی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ ۱۷ ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹،لە چوارچێوەی بەسەر کردنەوەی پرۆژەکانی وەزارەتی شارەوانی لە ئاکرێ،ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری ئەندازیار مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و چەند بەڕێوەبەرێکی دیکەی گشتی سەر بە وەزارەت،پرۆژەی ئاوی ئاکرێی بەسەر کردەوە کە لەسەر زێی گەورە جێبەجێ دەکرێت،لەو بەسەر کردنەوەیەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ستاف و ئەندازیاران و کۆمپانیای جێبەجێکار لە قۆناغەکانی بەرەو پێشەوەچوونی پرۆژەکەی پرسیەوە کە خزمەت بە دانیشتوانی ناوچەکە دەکات

 

Top