? گرێبەستی پرۆژەی ستراتیژی

گرێبەستی پرۆژەی ستراتیژی



گرێبەستی پرۆژەی ستراتیژی دروستکردنی ئاوەڕۆی هەولێر ئیمزا کرا

کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە۲۰۱۹/۱۲/۹،گرێبەستی پرۆژەی ستراتیژی دروستکردنی ئاوەڕۆی هەولێربەئامادەبونی وەزیری شارەوانی گەشت گوزارو پارێزگاری هەولێر بەسەرپەرشتی بەڕێوبەری گشتی ئاوئاوەڕۆ ئیمزا کرا کەلەلایەن کۆمپانیای (jica )یابانی جێ بە جێ دەکرێت ئەم
پرۆژەیەکە لەچوارچێوەی قەرزی ژاپۆن بۆ عێراق،پاڵپشتی دارایی دەکرێت و بە یەکێ لە پرۆژە گەورەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەژمار دەکرێت كۆی گشتیی تێچووەكەشی 2 میلیار دۆلارە و ماوەی 77 مانگ دەخایەنێت و بە چوار قۆناغیش تەواو دەكرێت، لە ئێستادا تێچووەكەی نزیكەی 300 ملیۆن دۆلارە و بە تەواوبوونیشی كێشەكانی ئاوەڕۆ و ئاوی قورس لە شاری هەولێر چارەسەر دەكات، بە دروستكردنی هێڵە سەرەكییەكانی ئاوەڕۆی قورس بە درێژایی 75 كیلۆمەتر و دروستكردنی وێستگەی چارەسەركردنی ئاوی قورس لە دوورایی 11كیلۆمەتر لە سەنتەری پایتەختەوە كە توانای چارەسەركردنی 105،000 مەتر سێجا ئاوی قورسی هەیە لە رۆژێكدا

Top